بیروبۆچوونت سەبارەت بە پەرتووکی پیرۆز چییە؟
ئایا تۆ دەڵێی کە ئەوە...
-
پەرتووکی دانایی مرۆڤە؟
-
پەرتووکی چیرۆکو ئەفسانەکانە؟
-
وشەی خودایە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«ھەموو کتێبی پیرۆز بەوەحی لە خودا ھاتووە.»—٢ تیمۆساوس ٣:١٦.
ئەمە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە
وەڵامی ئاسوودەبەخشە بۆ ئەو پرسیارە گرنگانەی دەربارەی ژیان لە ئارا دان.—پەندەکان ٢:١-٥.
ڕێنمایی باوەڕ پێکراوە کە لە ژیانی ھەموو ڕۆژێکماندا پێویستن.—زەبوور ١١٩:١٠٥.
ھیوای ڕاستەقینەیە بۆ داھاتوو.—ڕۆما ١٥:٤.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، بە لانی کەم لەبەر سێ ھۆکار:
-
گونجاوی ئەم پەرتووکە سەرسوڕھێنەرە. پەرتووکی پیرۆز لە ماوەی ١٦٠٠ ساڵدا بە ھۆی ٤٠ کەسی جیاوازەوە نووسرا. زۆربەی ئەو کەسانە ھەرگیز یەکتریان نەبینیبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش ھەموو بەشەکانی پەرتووکی پیرۆز لەگەڵ یەکتردا گونجاونو ئاماژە بۆ یەک بابەتی سەرەکی دەکەن.
-
مێژوی ڕاستودروست. واپێدەچێ کە مێژونوسانی جیھان ھەمیشە شکستەکانی خەڵکی خۆیان دادەپۆشن. بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا نووسەرانی پەرتووکی پیرۆز ڕاستبێژانە شکستەکانی خۆیانو نەتەوەکەیان تۆمار کردووە.—٢ ھەواڵی ڕۆژان ٣٦:١٥، ١٦؛ زەبوور ٥١:١-٤.
-
پێشبینی بڕواپێکراو. پەرتووکی پیرۆز پێشبینی ڕووخانی شاری بابلی کۆن دەکات ئەویش ٢٠٠ ساڵ بەر لەوەی کە ڕوو بدات. (ئیشایا ١٣:١٧-٢٢) ئەم پێشبینییە نە تەنھا شێوەی ڕووخانی بابلی باس کردبوو بەڵکو ناوی داگیرکەرەکەشی ھێنابوو!—ئیشایا ٤٥:١-٣.
ژمارەیەکیتری پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز بە ھەموو وردەکارییەکانیانەوە ھاتوونەتەدی، بەڵام ئایا ئەمە ھەر ئەوە نییە کە لە وشەی خوداوە چاوەڕوان دەکرێ؟—٢ پەترۆس ١:٢١.
بۆ بیر لێکردنەوە
وتەی خودا بە چ شێوەیەک دەتوانێ ژیانت باشتر بکا؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی ئیشایا ٤٨:١٧، ١٨ و ٢ تیمۆساوس ٣:١٦، ١٧دا دەداتەوە.