بڕیاردانتان بۆ خزمەتی خودا
وانەی: ١٦
بڕیاردانتان بۆ خزمەتی خودا
چی پێویستە بیکەن بۆ ئەوەی ببن بە هاوڕێی خودا؟ (١، ٢)
چۆن خۆتان بۆ خودا تەرخان دەکەن؟ (١)
چە کاتێك دەبێ خۆ لە ئاو هەڵ بکیشین بکەین؟ (٢)
چۆن دەتوانن هێز بۆ وەفاداری لە گەڵ خودا بە دەست بێنن؟ (٣)
١. بۆ ئەوەی ببن بە هاوڕێی خودا. دەبێ زانیاری تەواو دەربارەی راستی لە کتێبی پیرۆز بە دەست بێنن (١ تیمۆساوس ٢:٣، ٤). باوەر بەوە بکەین کە فێری دەبین (عیبرانیەکان ١١:٦). تۆبە لە گوناهە کانمان بکەین (کرداری نێردراوان ١٧:٣٠، ٣١). لە هەڵەی پێشو بگەڕیێنەوە (کرداری نێردراوان ٣:١٩). پێویستە خۆشەویستیتان بۆ خودا پاڵتان پێوە بنێ بۆ خۆ بەخت کردن. ئەوەش وا ڕادەگەینێ بە نوێژی تایبەتی وە بەلێنتان بۆ جێبەجێ کردنی خواستەکانی خودا. — مەتتا ١٦:٢٤؛ ٢٢:٣٧.
٢. کاتێ خۆتان بۆ خودا تەرخان دەکەن، دەبێ خۆتان لە ئاوی خۆپاك کردنەوە هەڵ کێشن (مەتتا ٢٨:١٩، ٢٠). خۆ لە ئاو هەڵکێشان نیشان دەدات کە خۆتان بۆ یەهوە تەرخان دەکەن. خۆ لە ئاوهەڵکیشان تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە تەمەنیان رێگەیان دەدات کە بڕیار بدەن بۆ خزمەت کردنی خودا. بۆ ئەو کارە پێویستە هەموو لەش لە ناوئاو نوقوم بکرێ. a — مەرقۆس ١:٩، ١٠؛ کرداری نێردراوان ٨:٣٦.
٣. دوای ئەوەی خۆتان تەرخان دەکەن یەهوە چاوەڕوانی هەڵسوکەوتتانە بە پێی ئەو بەلێنەی کە داوتانە (زەبور ٥٠:١٤؛ کۆکەرەوە ٥:٤، ٥). ئیبلیس هەوڵ دەدات ڕاتان بگرێ لە خزمەت کردنی یەهوە (١ پەترۆس ٥:٨). نزیك بونەوە لەخودا بە نوێژ کردن (فیلیپی ٤:٦، ٧). هەموو ڕۆژێك کتێبی پیرۆز بخوێننەوە (زەبور ١:١-٣). پەیوەندی خۆتان بە کومەڵەکەتانەوە بە هێز بکەن (عیبرانیەکان ١٣:١٧). هەڵسان بەم کارە ئەبیتە سەرچاوەی بە هێز بوونی پەیوەندیتان بە خوداوە. بەم شێوەیە دەتوانن ئەو کارە بکەن کە خودا چاوەڕوانیەتی!
[ژێرنووس]
a ڕادەسپێرێ بە وانە خوێندن «لە کتێبی زانست کە دەبێتە هۆی ژیانی هەتاهەتایی» (بەئینگلیزی) کتێبێك وەك ئەو وابێ لە چاپی دەستەی منارەی چاو دێری کتێبی پیرۆز، نامیلکە. ئامادەبوون بۆ خۆ لە ئاو هەڵکێشان مەعمودیە.