خزمەت کارانی خودا دەبێ پاك بن
وانەی: ٩
خزمەت کارانی خودا دەبێ پاك بن
بۆچی دەبێ ئیمە لە هەموو روویەکەوە پاك بین؟ (١)
پاکی ڕۆحی مانای چییە؟ (٢) ڕەوشتی پاك؟ (٣) پاکی مێشك؟ (٤) پاکی لەش؟ (٥)
خۆ دور گرتن لە ووتەی نابەجێ؟ (٦)
١. یەهوە خودا پاك و پیرۆزە. ئەو چاوەڕێ دەکا لە پەرست کارانی لە روی ڕۆحی، ڕەوشتی، مێشکی وە بەدەنی پاك بن (١ پەترۆس ١:١٦). هەوڵ بدەین لەبەر چاوی خودا پاك بمێنینەوە. ئێمە لە جیهانێکی ناپاك دەژین. وە ململانێمان هەیە لەگەڵ خۆماندا لە بارەی لاوازی خۆمان. بەلام دەبێ خۆ بە دەستەوە نەدەین.
٢. پاکی ڕۆحی: ئەگەر بخوازین خزمەتی یەهوە بکەین ناتوانین هەر پەیرەویکی ئاینی ناراست رەفز بکەین پێویستە لە ئاینی ناراست دور بکەوین پشتیوانی نەکەین. (٢ کۆرنسۆس ٦:١٤-١٨؛ بینین ١٨:٤). کاتێك کە راستی دەربارەی خودا فێربین، دەبێ ووریا بین کە لە لایەن کەسانی چەوتەوە بە هەڵە نەبرێین. — ٢ یۆحەننا ١٠، ١١.
٣. پاکی رەوشتی: یەهوە لە پەرستکارانی داوا دەکات کە هەر کات وەك مەسیحی راستەقینە هەڵسوکەوت بکەن (١ پەترۆس ). تەنانەت هەر کارێکی نهێنیش دەبینێ ( ٢:١٢عیبرانیەکان ٤:١٣). پێویستە خۆمان لە ڕەوشت نزمی جنسی و هەموو کارێکی ناپاکی ئەم جیهانە لادەین. — ١ کۆرنسۆس ٦:٩-١١.
٤. پاکی مێشك: ئەگەر مێشکمان بە بیری پاك پڕ بکەین هەروەها هەڵسوکەوتمان پاك بێت (فیلیپی ٤:٨). بەلام کاتێك ئەگەر مێشکمان بە کاری پیس خەریك بکەین ئەنجامەکەی ناشیرینە (مەتتا ١٥:١٨-٢٠). پێویستە خۆمان لەو شتانەی مێشکمان تێك دەدات لابدەین. دەتوانین مێشکمان بە بیری پاك وە خۆیندنەوە کتێبی پیرۆز خەریك بکەین .
٥. پاکی لەش: پێویستە مەسیحییەکان لەشو جل و بەرگیان خاوێن ڕابگرن، چونکە ئەوان نوێنەری خودان. پێویستە دەستمان دوای بەکار هێنانی ئاودەست زۆر پاك بشۆین هەروەها پێش ئەوەی دەست لە خۆراك بدەین یان بیخۆین. ئەگەر هێڵێکی زێرابی لە جێگەی ژیانتان نەبوو دەبێ پاشە رۆك ژێر خاك بکرێت (تەثنیە [٥ موسا] ٢٣:١٢، ١٣). مانەوەمان بە لەش پاکی دەبێتە هۆی تەندروستی بە جێ. پێویستە ماڵی مەسیحی لە ناو وە لە دەرەوە پاك بێ تا لە ناو کۆمەڵ نموونەیەکی باش بن.
٦. ووشەی پاك: خزمەت کارانی خودا پێویستە هەر کات راستی بئاخافن. درۆکار ناتوانن میراتگری پادشایەتی خودا بن (ئەفەسۆس ٤:٢٥؛ بینین ٢١:٨). مەسیحیەکان نابێ زمانی ناشیرین بەکار بهێنن، گۆی بۆ نوکتەی ناشیرنو چیرۆکی خراپ بگرن یان باسی بکەن. بە ووتەی پاك خۆیان نیشان دەدەن کەوا کەسانی جیاوازن لە کاردا لە جێگەی کار، لە قوتابخانە دا لە جیرانیەتی. — ئەفەسۆس ٤:٢٩، ٣١؛ ٥:٣.
[وێنهکان لە لاپهرهی ١٩]
پێویستە خزمەت کارانی خودا هەر دەم پاك وە خاوێن بن