مەبەستی خودا بۆ زەوی چییە؟
وانەی: ٥
مەبەستی خودا بۆ زەوی چییە؟
بۆچی یەهوە زەوی دروست کرد؟ (١، ٢)
بۆچی ئێستا زەوی بەهەشت نییە؟ (٣)
خراپ کاران چیان بە سەر دێ؟ (٤)
عیسا لە داهاتوودا بۆ نەخۆشەکان، پیرەکان وە مردوەکان چی دەکات؟ (٥، ٦)
چی پێویستە بکەین بۆ ئەوەی بەشداری پیرۆزی داهاتوو ببین؟ (٧)
١. یەهوە زەوی دروست کرد بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ هەتا هەتایە لە سەری بژی. ئەو ویستی کە مرۆڤ هەمیشە لە سەر زەوی بە بەختیاری نیشتەجێ ببی (زەبور ١١٥:١٦؛ اشعیا ٤٥:١٨). زەوی هیچ کاتێك لە ناو ناچێ. — زەبور ١٠٤:٥؛ کۆکەرەوە ١:٤.
٢. پێش ئەوەی خودا مرۆڤ دروست بکات، پارچەیەکی بچوکی لە سەر زەوی هەڵ بژارد وە کردی بە بەهەشتێکی جوان ناوی لێنا بەهەشتی عەدەن. لەم بەهەشتەدا یەکەم پیاو وە ژنی ئادەم و حەووای دروست کرد. مەبەستی خودا ئەوەبوو کە ئەوان منداڵ بە دنیا بهێنین وە سەرزەوی پڕ بکەن. ئەوان دەبو هەموو سەر زەوی بکەن بە بەهەشت. — پێکهینان (١ موسا) ١:٢٨؛ ٢:٨، ١٥.
٣. ئادەم و حەوا دەستوری خودایان شکاند بۆیە یەهوە لە بەهەشتی عەدەن دەری کردن. بەهەشتیان لە دەست چوو (پێکهینان [١ موسا] ٣:١-٦، ٢٣). بەلام یەهوە مەبەستی خۆی دەربارەی زەوی لەبیر نەچوو. جارێکیتر دەیەوێ زەوی بکات بە بەهەشت وە مرۆڤ هەتاهەتایە لەۆیدا بژی. ئایا ئەوە چۆن ئەنجام دەدات؟ — زەبور ٣٧:٢٩.
٤. پێش ئەوەی سەر زەوی بکرێت بە بەهەشت دەبێ پیاو خراپان لە ناوببرێن (زەبور ٣٧:٣٨). ئەم ڕوداوە لە هەرمەگەدون کە جەنگی خودایە بۆ کۆتایی پێهینانی خراپە. لە دوا ییدا شەیتان ١٠٠٠ ساڵ زیندانی دەکرێت. مانای ئەوەیە مرۆڤی خراپ نامێنێ کە زەوی پیس بکات. تەنیا گەلی خودا ڕزگاریان دەبێ. — بینین ١٦:١٤، ١٦؛ ٢٠:١-٣.
٥. لە دواییدا عیسا مەسیح ئەم زەوییە بۆ ماوەی ١٠٠٠ ساڵ وەك پادشایەك حوکمڕانی دەکات (بینین ٢٠:٦). لەو قۆناغەدا گوناه لە مێشك و لەشماندا لادەبرێت وە دەبین بە مرۆڤی تەواو وەك ئادەم و حەوا پێشی هەڵە کردنیان. ئەو کاتە نەخۆشی، پیر بوون وە مردن نامێنن. نەخۆشەکان چاك دەبنەوە. بە تەمەنەکان دەبنەوە بە لاو سەر لە نوێ. — ئەیوب ٣٣:٢٥؛ اشعیا ٣٣:٢٤؛ بینین ٢١:٣، ٤.
٦. لە کاتی حوکمڕانی هەزار ساڵی عیسا مرۆڤی باوەر پێ کراو بۆ گۆڕینی سەر زەوی بە بەهەشت کار دەکەن (لۆقا ٢٣:٤٣). هەروەها ملێونەها مرۆڤ زیندوو دەبنەوە بۆ ژیان لە سەر زەوی (کرداری نێردراوان ٢٤:١٥). ئەگەر ئەوانە داوای خودا بەجێ بهێنن، ئەوا بەردەوام لە ژیاندا لە سەر زەوی دەمێنن. ئەگەر ئەم جۆرە کارە نەکەن هەتاهەتایە لەناو دەچن. — یۆحەننا ٥:٢٨، ٢٩؛ بینین ٢٠:١١-١٥.
٧. بەم جۆرە مەبەستی خودا بۆزەوی بەجێ دەهێنرێت. ئایا دەتانەوێ لەم خێرو خۆشییەی داهاتوو بەشداربن؟ ئەگەر ئەم کارە وابێ لەسەرتان پێویستە کە دەربارەی یەهوە شت فێربن وە داوا کاریە کانی بە جێ بهێنن. هاتنتان بۆ کۆبۆنەوە لە دیوانی پادشایی شاهیدانی یەهوە بۆ ئەم مەبەستە. — اشعیا ١١:٩؛ عیبرانیەکان ١٠:٢٤، ٢٥.
[وێنە لە لاپهرهی ١٠]
بەهەشت لە دەست چوو
[وێنهکان لە لاپهرهی ١١]
دوای هەرمەگەدون سەر زەوی دەبێ بە بەهەشت