یارمەتیدانی خەڵکی تر بۆ بەجێهێنانی داخوازی خودا
وانەی: ١٥
یارمەتیدانی خەڵکی تر بۆ بەجێهێنانی داخوازی خودا
بۆچی پێویستە ئەوەی کە دەیزانن بە خەڵکی رابگەیەنن؟ (١)
لەگەڵ کێ دا دەتوانن بەشداری مژدەی خۆشی ببن؟ (٢)
هەڵسوکەوتی ئێوە چە کارێك دەکاتە سەر کەسانی تر؟ (٢)
کەی دەتوانن مژدە بدەن بە خەڵکی لە ناو کۆمەڵە دا؟ (٣)
١. تا ئێستا هەندێك زانیاری دەربارەی کتێبی پیرۆز فێربوون. ئەم زانیارییە پێویستە ببێتە مایەی پێ گەیاندنی مەسیحی راست (ئەفەسۆس ٤:٢٢-٢٤). هەروەها بە دەست هێنانی ئەم جۆرە زانیارییە دەبێتە مایەی ژیانی هەتاهەتایی (یۆحەننا ١٧:٣). کەسانی تریش پێویستە گۆی لەم مژدەیە بگرن بۆ ئەوەی بتوانن ڕزگاری وە دەست بهێنن. هەموو مەسیحییە راستیەکان دەبێ شاهیدی بە کەسانی تر بدەن. چونکە ئەم کارە راسپاردەی خودایە. — رۆما ١٠:١٠؛ ١ کۆرنسۆس ٩:١٦؛ ١ تیمۆساوس ٤:١٦.
٢. دەربارەی ئەو شتانەی کە فێری بوون دەتوانن لەگەڵ کەسانی دەور و بەرتان. خێزانە کانتان وە هاوڕێ کانتان هەڤالانی قوتابخانە وە کار دەست بە کاربن. کاتێك دەربارەی ئەم زانیارییە دەدوێن لە سەر خۆو هێمن بن (٢ تیمۆساوس ٢:٢٤، ٢٥). لە بیرتان نەچێ کەوا خەڵکی زیاتر تەماشای ڕەوشتتان دەکەن پێش ئەوەی گۆیتان لێ بگرن. چاکی ڕەوشتتان دەبێتە مایەی سەرنج راکێشانی کەسانی تر بۆ ئەوەی کە ڕای دەگەیەنن. — مەتتا ٥:١٦؛ ١ پەترۆس ٣:١، ٢، ١٦.
٣. لە کاتی پێویستدا. دەتوانن بە یارمەتی کۆمەڵی شاهیدانی یەهوە مژدە لە ناو کۆمەڵدا رابگەیەنن. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە لە پێشکەوتن (مەتتا ٢٤:١٤). ئای لەو شادییە کە بتوانن یارمەتی کەسانی تر بدەن ببن بە خزمەت کاری یەهوە و ژیانی هەتاهەتایی بە دەست بێنن. — ١ تەسالۆنیکی ٢:١٩، ٢٠.