بەشی ٨
کاتێک کارەسات ڕوودەدات
«ئەوەی پێی دڵخۆش دەبن، هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کەم ئازار دەچێژن بەدەست تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکان.»—١ پەترۆس ١:٦
دیارە هەوڵ دەدەی بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەریەتیت و خێزانت خۆشبێ، بەڵام شتی چاوەڕێ نەکراو لە ناکاو ڕوودەدەن کە لەوانەیە ژیانتان لێ تاڵ بکەن (ژیرمەندی ٩:١١). کاتێک گرفتمان بۆ درووست دەبێ خودا بە خۆشەویستیەوە یارمەتیمان دەدا. ئەگەر ئێوە بنەماکانی پەرتووکی پیرۆز جێبەجێ بکەن، تۆ و خێزانەکەت دەتوانن بەرگەی ناخۆشترین بارودۆخیش بگرن.
١ متمانەت بە یەهوە هەبێ
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «هەموو خەمێکتان بخەنە سەر ئەو، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات» (١ پەترۆس ٥:٧). هەمیشە لە بیرت بێ خودا لەو کارەساتانەی بەسەر تۆ دێن تاوانبار نییە (یاقوب ١:١٣). لە کاتێکدا تۆ لە خودا نزیک دەبیەوە، ئەو بە باشترین شێوە یارمەتیت دەدا (ئیشایا ٤١:١٠). «دڵی خۆتان لەبەردەمی هەڵبڕێژن» (زەبوور ٦٢:٨).
هەروەها کاتێک تۆ ڕۆژانە پەرتووکی پیرۆز دەخوێنیتەوە و لێی دەکۆلییەوە، هەست بە دڵنەوایی دەکەی. ئەو کاتە تۆ خۆت ئەزموونی دەکەیت کە یەهوە «لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات» (٢ کۆرنسۆس ١:٣، ٤؛ ڕۆما ١٥:٤). هەروەها یەهوە بەڵێنی داوە «ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگێشتنێک» بە ئێمە بدات (فیلیپی ٤:٦، ٧، ١٣).
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
بپاڕێوە بۆ یارمەرمەتی لە یەهوە تاکو بتوانی ئارام بیت و بە ڕوونی بیربکەیەوە.
-
هەموو چارەسەرەکان لەبەر چاو بگرە و هەرە باشترینیان هەڵبژێرە.
٢ ئاگات لە خۆت و خێزانەکەت بێت
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت، گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات» (پەندەکانی سلێمان ١٨:١٥). بزانە پێداویستی هەریەک لە ئەندامانی خێزانەکەت چییە. قسەیان لەگەڵ بکە و گوێیان لێ بگرە (پەندەکانی سلێمان ٢٠:٥).
کاتێک کەسێکی خۆشەویستت دەمرێ چی دەکەی؟ مەترسە لەوەی کە هەستی خۆت دەربڕی. لە بیرت بێ تەنانەت عیساش «گریا» (یۆحەنا ١١:٣٥؛ ژیرمەندی ٣:٤). لە کاتی خەمباریدا پشوودان و خەوتن زۆر گرنگە (ژیرمەندی ٤:٦). بەم جۆرە ئاسانتر دەتوانی لەگەڵ بارودۆخی دڵتەزێندا ڕوبەڕو ببیەوە.
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
پێش ئەوەی کارەسات ڕووبدات، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندیت پتەو بکە. بەم جۆرە کاتێک گرفت ڕوو بدات، ئەوان ئاساییتر دەتوانن قسەت لەگەڵ بکەن.
-
لەگەڵ ئەو کەسانە قسە بکە کە ڕووبەڕووی گرفتی لەو شێوەیە بوونەوە.
٣ داوای یارمەتی بکە
ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ: «برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت، براش بۆ تەنگانە لە دایک دەبێت» (پەندەکانی سلێمان ١٧:١٧). هاوڕێکانت دەیانەوێ یارمەتیت بدەن بەڵام لەوانەیە نەزانن چۆن. بە ڕاشکاوی باسی ئەوە بکە چ یارمەتیەکت پێویستە (پەندەکانی سلێمان ١٢:٢٥). هەروەها یارمەتی لەو کەسانە وەرگرە کە پەرتووکی پیرۆز دەناسن. بە متمانەوە ئەو ڕێنماییەی ئەوان لە ڕووی پەرتووکی پیرۆزوە دەیدەن یارمەتیت دەدا (یاقوب ٥:١٤).
کاتێک هاتووچۆی کەسانێک دەکەی کە باوەڕی ڕاستەقینەیان بە خودا هەیە و متمانە بە بەڵێنەکانی دەکەن، ئەو پشتگیریە بەدەست دەهێنی کە پێویستیت پێی هەیە. هەروەها زۆر ئاسوودە دەبی کاتێ تۆ دڵنەوایی ئەوانە دەدەیت کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە. لەگەڵ ئەوان باوەڕی خۆت بە یەهوە و بەڵێنەکانی باس بکە. یارمەتی خەڵک بدە و خۆ دوور مەخەوە لەو کەسانەی تۆیان خۆشدەوێ و خەمی تۆیانە (پەندەکانی سلێمان ١٨:١؛ ١ کۆرنسۆس ١٥:٥٨).
تۆ دەتوانی چی بکەی:
-
قسە لەگەڵ هاوڕێیەکی باشت بکە و ڕێگا بدە یارمەتیت بدات.
-
بە وردی باسی پێداویستییەکانت بکە.