بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی ٧

یە‌هوە چ کە‌سایە‌تیە‌کی هە‌یە؟‏

یە‌هوە چ کە‌سایە‌تیە‌کی هە‌یە؟‏

کاتێک بیر لە یە‌هوە دە‌کە‌یتە‌وە،‏ چی دێتە خە‌یاڵت؟‏ ئایا پێتوایە خودا ئە‌وە‌ندە شکۆدار و دوورە لە مرۆڤ وە‌ک دووری زە‌وی لە ئاسمان؟‏ ئایا پێت وایە ئە‌و هێزێکی بە‌هێز وە‌ک برووسکە‌یە،‏ کە‌واتە کە‌سایە‌تی نییە؟‏ بە‌ڕاستی یە‌هوە چ کە‌سایە‌تیە‌کی هە‌یە؟‏ لە ڕێگە‌ی وشە‌کە‌یە‌وە پە‌رتووکی پیرۆز،‏ یە‌هوە هە‌ندێک لە تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی خۆی،‏ هە‌روە‌ها خۆشە‌ویستی خۆی بۆ ئێمە ئاشکرا دە‌کات.‏

١.‏ ئە‌ی بۆچی ناتوانین خودا ببینین؟‏

‏«خودا ڕۆحە.‏»‏ (‏یۆحە‌نا ٤:‏٢٤‏)‏ یە‌هوە جە‌ستە‌یە‌کی فیزیکی نییە.‏ ئە‌و ڕۆحێکە،‏ کە لە ئاسماندا دە‌ژیت،‏ شوێنێک کە ئێمە ناتوانین بیبینین.‏

٢.‏ هە‌ندێک لە سیفاتە‌کانی کە‌سایە‌تی یە‌هوە چین؟‏

هە‌رچە‌ند ئێمە یە‌هوە نابینین،‏ بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئە‌و بناسین،‏ گرنگی پێ دە‌دە‌ین،‏ چونکە ئە‌و کە‌سێکی ڕاستە‌قینە‌یە و تایبە‌تمە‌ندییە جوانە‌کانی هانمان دە‌دات تاکو زیاتر خۆشمان بوێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ «یە‌هوە حە‌ز لە دادپە‌روە‌ری دە‌کات و واز لە خۆشە‌ویستانی ناهێنێ.‏» (‏زە‌بوورە‌کان ٣٧:‏٢٨‏)‏ ئە‌و هە‌روە‌ها ‏«بە‌زە‌یی زۆرە و میهرە‌بانە.‏»‏ بە تایبە‌تی بۆ ئە‌و کە‌سانە‌ی کە ئازار دە‌چێژن (‏یاقوب ٥:‏١١‏)‏ «یە‌هوە لە دڵشکاوان نزیکە و ئە‌وانە ڕزگار دە‌کات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.‏» (‏زە‌بوورە‌کان ٣٤:‏١٨‏،‏ ژێرنووس)‏ ئایا دە‌زانیت کە هە‌ڵسوکە‌وتی ئێمە دە‌توانێت کاریگە‌ری لە‌سە‌ر یە‌هوە هە‌بێت؟‏ کە‌سێک کە شتی خراپ ئە‌نجام دە‌دات،‏ یە‌هوە خە‌مبارو دڵتە‌نگ دە‌کات.‏ (‏زە‌بوورە‌کان ٧٨:‏٤٠،‏ ٤١‏)‏ بە‌ڵام کە‌سێک کە چاکە بکات یە‌هوە دڵخۆش دە‌کات.‏—‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٧:‏١١ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ یە‌هوە چۆن بە ئێمە‌ی نیشان داوە کە خۆشی دە‌وێین؟‏

دیارترین تایبە‌تمە‌ندی یە‌هوە خۆشە‌ویستییە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت،‏ ‏«چونکە خودا خۆشە‌ویستییە.‏»‏ (‏١ یۆحە‌نا ٤:‏٨‏)‏ یە‌هوە خۆشە‌ویستی خۆی،‏ نە‌ک تە‌نیا لە ڕێگە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز،‏ بە‌ڵکو لە ڕێگە‌ی دروستکراوە‌کانیشە‌وە بە ئێمە نیشان دە‌دات.‏ (‏کردار ١٤:‏١٧ بخوێنە‌وە.‏)‏ بۆ نموونە،‏ بیر لە دروستکردنی مرۆڤ بکە‌وە.‏ خودا ڕێگە‌ی پێداین کە ڕە‌نگی جوان ببینین،‏ گوێ لە دە‌نگی مۆسیقای خۆش بگرین و تامی خواردنی خۆش بچێژین.‏ هە‌موو ئە‌مانە ئە‌وە نیشان دە‌دە‌ن کە یە‌هوە دە‌یە‌وێت ئێمە چێژ لە ژیان وە‌ربگرین.‏

زیاتر بزانە

لە‌م وانە‌یە‌دا،‏ ئێمە لێکۆڵینە‌وە لە‌وە دە‌کە‌ین کە چۆن یە‌هوە شتی سە‌رسوڕهێنە‌ر ئە‌نجام دە‌دات و چۆن تایبە‌تمە‌ندییە جوانە‌کانی پیشان دە‌دات.‏

٤.‏ ڕۆحی پیرۆز—‏هێزی چالاکی خودایە

هە‌روە‌ک چۆن دە‌ستمان بە‌کار دە‌هێنین بۆ ئە‌نجامدانی شتێک،‏ بە هە‌مان شێوە یە‌هوە ڕۆحی پیرۆزی خۆی بە‌کار دە‌هێنێت.‏ پە‌رتووکی پیرۆز نیشانی دە‌دات کە ڕۆحی پیرۆز کە‌سێک نییە،‏ بە‌ڵکو هێزێکە کە خودا بۆ ئە‌نجامدانی کارە‌کانی بە‌کاری دە‌هێنێت.‏ لۆقا ١١:‏١٣ و کردار ٢:‏١٧ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە ڕۆحی پیرۆز بە‌سە‌ر خە‌ڵکدا «دە‌ڕێژێت» ئە‌گە‌ر کە‌سێک داوای ڕۆحی پیرۆزی خودا بکات،‏ خوداش پێی دە‌بە‌خشێت.‏ کە‌واتە ئایا ڕۆحی پیرۆز کە‌سێکە،‏ یان هێزێکی چالاکی خودایە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌یتە‌وە؟‏

یە‌هوە بۆ ئە‌نجامدانی شتی سە‌رسوڕهێنە‌ر ڕۆحی پیرۆزی خۆی بە‌کار دە‌هێنێت.‏ زە‌بوورە‌کان ١٠٤:‏٣٠ و ٢ پە‌ترۆس ١:‏٢٠،‏ ٢١ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆڵینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە ڕۆحی پیرۆزی خۆی بۆ ئە‌نجامدانی چی بە‌کارهێناوە؟‏

٥.‏ یە‌هوە کە‌سایە‌تییە‌کی سە‌رنجڕاکێشی هە‌یە

هە‌رچە‌ند موسا پە‌رستە‌ندە‌یە‌کی خودا بوو،‏ بە‌ڵام دە‌یویست زیاتر ئافریدگاری خۆی بناسێت.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە پێی گوت:‏ «ڕێگای خۆتم فێر بکە،‏ بۆ ئە‌وە‌ی بتناسم.‏» (‏دە‌رچوون ٣٣:‏١٣‏)‏ پاشان،‏ یە‌هوە چە‌ند لایە‌نێک لە کە‌سایە‌تی خۆی بۆ موسا ئاشکرا کرد.‏ دە‌رچوون ٣٤:‏٤-‏٦ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆلینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • یە‌هوە کام لایە‌نی کە‌سایە‌تی خۆی بۆ موسا ئاشکرا کرد؟‏

  • کام لە تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی یە‌هوە بە تایبە‌تی سە‌رنجی ئێوە ڕادە‌کێشن؟‏

٦.‏ یە‌هوە گرنگی بە ئێمە‌ی مرۆڤ دە‌دات

ئیسرائیلییە‌کان کە خە‌ڵکی یە‌هوە بوون لە سە‌ردە‌می کۆن لە میسر کۆیلە بوون.‏ ئازارە‌کانیان چۆن کاریگە‌ری لە‌سە‌ر یە‌هوە کرد؟‏ فایلە دە‌نگیە‌کە بکە‌نە‌وە و لە پە‌رتووکی پیرۆزدا پە‌یڕە‌وی بکە‌ن،‏ یان دە‌رچوون ٣:‏١-‏١٠ بخوێنە‌وە و دواتر لێکۆلینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارانە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن.‏

  • لە‌م ڕاپۆرتە دە‌ربارە‌ی هە‌ستی یە‌هوە بە‌رامبە‌ر بە ئازاری مرۆڤ چی فێر دە‌بن؟‏—‏ئاماژە بە ئایە‌تە‌کانی ٧ و ٨ بکە‌ن.‏

  • ئایا پێتان وایە یە‌هوە بە‌ڕاستی دە‌یە‌وێت یارمە‌تی مرۆڤ بدات؟‏ ئایا توانای ئە‌نجامی ئە‌وە‌ی هە‌یە؟‏ بۆچی وا بیردە‌کە‌نە‌وە؟‏

٧.‏ جیهانی سروشتی تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی یە‌هوە ئاشکرا دە‌کات

یە‌هوە لە ڕێگە‌ی ئافریدە‌کانی،‏ تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی خۆی ئاشکرا دە‌کات.‏ ڤیدیۆکە بکە‌وە و ڕۆما ١:‏٢٠ بخوێنە‌وە،‏ و دواتر لێکۆلینە‌وە‌ی ئە‌م پرسیارە‌ی خوارە‌وە بکە‌ن:‏

  • ئێوە کام تایبە‌تمە‌ندی یە‌هوە لە ئافە‌ریدە‌کانیدا دە‌بینن؟‏

هە‌ندێک کە‌س دە‌ڵێن:‏ «خودا یە‌ک شە‌خس نییە،‏ بە‌ڵکو هێزێکە لە هە‌موو شوێنێک.‏»‏

  • ئێوە چۆن بیردە‌کە‌نە‌وە؟‏

  • بۆچی وا بیردە‌کە‌نە‌وە؟‏

لە کۆتاییدا

یە‌هوە کە‌سێکی ڕاستە‌قینە‌یە،‏ بە‌ڵام لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی کە ڕۆحە ئێمە ناتوانین ئە‌و ببینین.‏ هە‌روە‌ها چە‌ندین تایبە‌تمە‌ندی سە‌رنجڕاکێشی هە‌یە،‏ کە دیارترینیان خۆشە‌ویستییە.‏

پێداچوونە‌وە

  • بۆچی ناتوانین یە‌هوە ببینین؟‏

  • ڕۆحی پیرۆز چییە؟‏

  • تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی یە‌هوە چین؟‏

ئامانج

لێکۆڵینە‌وە‌ی زیاتر

بە خوێندنە‌وە‌ی ئە‌م بڵاوکراوە‌یە،‏ زیاتر لە‌سە‌ر چوار تایبە‌تمە‌ندی نایابی یە‌هوە فێر دە‌بە‌ن.‏

‏«خودا چ کە‌سایە‌تیە‌کی هە‌یە؟‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری ژمارە‌ی.‏ ١،‏ ٢٠١٩)‏

ئایا یە‌هوە لە هە‌مان کاتدا لە هە‌موو شوێنێکە؟‏ ئە‌م بڵاوکراوە‌یە وە‌ڵامی ئە‌م پرسیارە دە‌داتە‌وە.‏

‏«ئایا خودا لە هە‌موو شوێنێکە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

بزانە بۆچی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت،‏ ڕۆحی پیرۆز وە‌ک «دە‌ستە‌کانی خودایە».‏ لە ڕێگای ئە‌م بڵاوکراوە‌یە،‏ زیاتر فێردە‌بن.‏

‏«ڕۆحی پیرۆز چییە؟‏»‏ (‏گۆڤاری ماڵپە‌ڕ)‏

لە سە‌رە‌تادا پیاوێکی نابینا باوە‌ڕی بە‌وە نە‌بوو کە خودا خۆشی دە‌وێت.‏ بە‌ڵام بۆچی بڕیاری خۆی گۆڕی؟‏

‏«ئێستا هە‌ست دە‌کە‌م کە دە‌توانم یارمە‌تی کە‌سانی تر بدم.‏»‏ (‏تاوە‌ری چاودێری،‏ ئۆکتوبە‌ر ١،‏ ٢٠١٥)‏