پرسیاری ٧
پرسیاری ٧: پەرتووکی پیرۆز سەبارەت بەم سەردەمەی ئێمە چی پێشبینی کردووە؟
«چونکە نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین... بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانە».
«زۆر پێغەمبەری درۆزن دەردەکەون، زۆر کەس هەڵدەخەڵەتێنن. ئینجا کە گوناه بڵاوبووەوە، خۆشەویستی لە دڵی زۆر کەس سارد دەبێتەوە».
«کاتێ باس و هەواڵی جەنگ دەبیستن مەترسن، ئەمە دەبێ ڕووبدات، بەڵام جارێ کۆتایی نییە».
«لە زۆر شوێن بوومەلەرزەی گەورە و برسیێتی و دەرد دەبێت، ترس و نیشانەی گەورەش لەئاسماندا دەبێت».
«شتێکی تر هەیە بیزانە، کاتێکی ناخۆش و خراپ دێت لە ڕۆژانی دواییدا، خەڵکی خۆیان خۆشدەوێ، پارەیان خۆشدەوێ، لووتبەرز دەبن، شانازی بە خۆیان دەکەن، جنێو دەدەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نابن، هیچیان لەبەر چاو نابێت، گڵاون، بێ بەزەیی دەبن، لەیەکتر خۆش نابن، قسە دروست دەکەن، بەڕەڵلا دەبن، دڕەندەن، حەز لە چاکە ناکەن، ئەوانە ناپاکن، سەرەڕۆن، لووت بەرزی کوێری کردوون، ڕابواردنیان بەلاوە باشترە لە خۆشەویستی خودا، بە ڕوالەت لە خواترس دیارن، بەڵام هێزو ناوەڕۆکی خودا خواترسی ڕەت دەکەنەوە، جا لەو کەسانە دوور بکەونەوە».