بەش ٦
ئێمە چی لە لافاوە مەزنەکەی نوح فێردەبین؟
خودا خراپەکارانی لەناو برد بەڵام نوحو بنەماڵەکەی پاراست (پەیدابوون ٧:١١، ١٢، ٢٣).
بارانێکی بەگوڕ بۆ ماوەی ٤٠ شەو و ڕۆژ باری، کە ئاو سەرانسەری زەوی داپۆشی.
هەموو خەڵکە بەدکارەکان مردن. فریشتە یاخیبووەکان لەشە مرۆڤانەییەکەیان جێهێشتو بوون بە جنۆکە.
ئەوانەی لە کەشتییەکەدا بوون دەرباز بوون. هەرچەندە کە نوحو ئەندامانی خێزانەکەی بە ئاسایی مردن، بەڵام خودا دووبارە زیندوویان دەکاتەوەو ئیتر دەتوانن بۆ هەمیشە بژین.
مەتتا ٢٤:٣٧-٣٩).
خودا دووبارە بەدکاران لەناودەباتو خەڵکی چاك دەپارێزێت (شەیتانو جنۆکەکان لەسەر گومڕاکردنی خەڵکی بەردەوامن.
ئەمرۆش هەروەك سەردەمی نوح، زۆرکەس ڕێنماییە خۆشەویستانەکەی یەهوە ڕەتدەکەنەوە. بەمزووانە یەهوە هەموو بەدکاران لەناو دەبات. ئەوانەی گوێڕایەڵی خودا دەبن پیرۆز دەکرێنو بەزیندووی دەمێننەوە (٢ پەترۆس ٢:٥، ٦).
هەندێك کەس هەروەك نوحن، گوێڕایەڵی خودا دەبنو بەقسەی دەکەن. ئەوانە شاهیدانی یەهوەن.